Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:25

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكوومەت روونكردنەوە لەبارەی چاوپێكەوتنی زاوایەكی دیكتاتۆری پێشووی عێراق بڵاو دەكاتەوە

100%

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی چاوپێكەوتنی زاوایەكی دیكتاتۆری پێشووی عێراق سەبارەت بە كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لە ساڵی 1988 بڵاو دەكاتەوە.

لە روونكردنەوەكەی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت ئاماژە بەوە دراوە "کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجامدرا".

هەروەها ئاماژەش دراوە "بۆ ئەمە بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایا گوتوویەتی (دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە)!".

لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە "ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە و سەرۆکی حکوومەت هیچ کاتێک لێدوانی ئاوای نەداوە".

هەروەها جەختیش كراوەتەوە كە "ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.