Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:35

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.. ماددەی هۆشبەریان لە باشماخەوە هێنابووە هەولێر

100%

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردن سێ بازرگانی بیانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە ماددە هۆشبەرەكەیان لە مەرزی باشماخەوە هێنابووە هەرێمی كوردستان.

دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، بە فەرمانی دادوەر سێ تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە ناوەکانی (ب. و. ز) و (ب. ع. ح) و (ش. ع. ح) دەستگیر کران.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبارەكان کەسانی بیانین و لە مەرزی باشماخەوە دەربازی هەرێمی کوردستان بوون و بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (هیرۆین) لەسەر شێوەی کەپسوول قوتداوە و لە گەدەی خۆیان هەڵیان گرتووە.

تۆمەتبارەكان بەنیازبوون لە شاری هەولێر بازرگانی بەو ماددە هۆشبەرانە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.