دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لە رۆژانی سەرژمێریدا و چۆلی شەقامەكانیان بە دەرفەت زانیبوو و لە دوو كۆگای خواردەمەنی بڕی 41 ملیۆن دینار و 67 وەرەقە دۆلاریان دزی بوو.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوو تۆمەتباری بەناوەکانی (ع. ک. ج) و (م. ف. ع) لە شاری هەولێر دەستگیر کران، کە لە دوو تاوانی جیا و لە دوو کۆگای کەلوپەلی خواردەمەنی، بڕی (41) ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ (6700) دۆلاری ئەمریکی دزیبوو.
بڵاویشی كردەوە: تۆمەتبارەكان لە ڕۆژی پشووی سەرژمێریدا تاوانەکەیان ئەنجامداوە و چۆڵی شەقامەکانیان بە دەرفەت زانیوە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی چڕ و پلانێکی ئەمنیی تۆکمە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر کران و دانیان نا بە تاوانەکەیان، دانیشیان بەوە دانا كە بە بەکارهێنانی ماسک و چەندین کەلوپەل و ئامێری دیکە دزییەکانیان ئەنجامداوە.
پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە، بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبارەكە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.