دەسەڵاتدارانی میسڕ رایانگەیاند، تا ئێستا تەرمی 28 سەرنشینی ئەو بەلەمە گەشتیارییە دۆزرانەتەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دەریای سوور ژێرئاوكەوتبوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەلەمێكی گەشتیاری میسڕی لە دەریای سوور ژێرئاوكەوت كە 45 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لەوانە 31 گەشتیاری بیانی بوون لەگەڵ 14 ئەندام و كارمەندی بەلەمەكە.
عەمڕو حەنەفی پارێزگاری دەریای سووری میسڕی رایگەیاند: لە رێگەی فڕۆكە و بەلەمی رزگاركەرەوە تا ئێستا توانراوە تەرمی 28 سەرنشینی بەلەمەكە بدۆزرێنەوە، هەڵمەتی گەڕان بەدوای سەرنشینانی دیكەش بەردەوامە.
بەلەمەكە لە رۆژی 24ی ئەم مانگەوە لەنێو دەریای سوور دەستی بە گەشتە چەند رۆژەكەی كردبوو و بڕیاربوو لە رۆژی 29ی ئەم مانگە كۆتایی بە گەشتەكە بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.