Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:49

لە هەولێر كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێركردن بەڕێوەدەچێت

100%


 
له‌ هه‌ولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەدە و فێركردن (ئای سی ئی تی 2024) بە بەشداری هەریەك لە وەزیرانی پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە4 هەزار بەشداربووش لە55 وڵاتی جیهانەوە خۆیان تۆماركردووە و بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.


 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی11ی2024 لە شاری هەولێر بە بەشداری 300 بەرپرس و كەسایەتی و شارەزایانی پەروەردەیی لە کوردستان و عێراق، كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێركردن بەڕێوەدەچێت.

 لە مەڕاسیمی دەستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا هەریەك لە دكتۆر فەلاح مەحموود نوێنەری وەزیری پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵی، دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، شارلۆت دیكسن جێگری كونسوڵی گشی بەڕیتانیا لە هەولێر وتار پێشكەش دەكەن. زیاتر له‌ سیی دامەزراوە و زانكۆی عێراق و كوردستان و نێودەوڵەتی پاڵپشتی كۆنفرانسەكە دەكەن، نزیكەی 60 قسەكەر لە پانێڵەكانی كۆنفرانسەكە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین وتاریان دەبێت. 

ئامانج لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسەكە، پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنە لە قوتابخانەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتوویی مامۆستایان و لێك نزیككردنەوەی پسۆڕانی پەروەردەیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی مەبەستێكی دیكەی سازكردنی كۆنفرانسەكەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.