بەشێك لە هاووڵاتییان لە سنووری شارەزوور و عەرەبەت هەستیان بە بوومەلەرزە كردووە و تا ئێستاش لەلایەن كەشناسییەوە زانیاری لەسەر بوومەلەرزەكە بڵاو نەكراوەتەوە.
بەشێك لەو هاووڵاتییانەی هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە، لە ترسان لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای كەشناسی لەبارەی بوومەلەرزەكە رایگەیاند: بەپێی ئەزموون و شارەزاییمان پێدەچێت بوومەلەرزەكە لە 3 پلەی رێختەر بۆ سەرەوە بووبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.