رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەکە لە خالید سولتان هاشم ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و حەمید کەسار ئەلزوبعی.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و بایەخی هەبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.