حکومەتی رووسیا،26 منداڵی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کهمپی رۆژ لە كوردستانی سوریا وهرگرتووهتهوه، کە تەمەنیان لەنێوان5 بۆ 12 ساڵن.
ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا، کۆمیسیاری کاروباری مافەکانی منداڵان لە رووسیا، رایگەیاند وڵاتەکەی لە نوێترین هەنگاویدا، بیست و شهش منداڵی کەسوکاری چەکدارانی پێشووی داعشی لە کامپی رۆژ لە كوردستانی سووریا وەرگرتووەتەوەو منداڵەکان گەڕێندراونەتەوە رووسیا. ئاماژهی بهوهش كردووه، منداڵەکان چواردهیان كورن و دوازدهشیان كچن و ده له منداڵهكان خەڵکی ناوچەی داغستانن لە رووسیا.
هاوكات راشیگەیاندووە، سەرجەم منداڵەکان پشکنینی دی ئێن ئەی یان بۆ کراوە تاوەکو بیسەلمێنێت، باوانیان رووسین، پاشان رەزامەندی وەرگیراوە تاوەکو بگەڕێندرێنەوە رووسیا. بە گەیشتنەوەشیان پشکنینی زیاتریان بۆ دەکرێت و دواتر رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە. ماریا لڤۆڤا ئاشكراشی كردووه، منداڵەکان رادەستی یەکێک لە خزمە نزیکەکانیان دەکرێن، لەنێویان دا باپیر یان داپیرەیان، پوور یان مام و خاڵیان، گوتیشی: ئەوان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رێککەوتوون بۆ وەرگرتنەوەی ئەو منداڵە رووسییانە.
رووسیا لەساڵی2018 لهو كاتهوه دەستی بە وەرگرتنەوەی ئەو هاووڵاتییە رووسانە کردووە، کە لە کامپەکانی هۆل و رۆژن لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بەگوێرەی قسەی ئەو بەرپرسە رووسییە، تاوەکو ئێستا مۆسکۆ، 383 منداڵی لەو کامپانە وەرگرتووەتەوە، هێشتاش زیاتر لە 1200 منداڵی رووسی لەو دوو کامپە دا ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.