حوسام زەکی یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی11ی2024، لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی و بەسەرۆکایەتی یەمەن، لەسەر داوای عێراق کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئه‌نجام بدات.
حوسام زەکی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت، سەبارەت بە هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل لەسەر عێراق.
گوتیشی، ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل ڕاکێشانی عێراقه بۆ شەڕێکی فراوانتری ناوچه‌یی و هه‌رێمی. هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌وه‌ی داوایەکی عێراقی بۆ بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی پێگەیشتووە، بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەکە لە بارەگای سکرتاریەتی گشتی ڕێک بخرێت، به به‌شداری چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.