سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له هه‌ندێ شوێن سته‌م له كورد كراوه و ئه‌گه‌ر دۆسیەی ئەو کەسانەی کە کەرکووکی ڕەسەن نین نەگوازرێنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان، ئەوا کورد ئەنجامی سەرژمێری قەبووڵ ناکات.
فه‌همی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، پرۆسەی سەرژمێری لە کەرکووک لە رووی ئیدارییەوە سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی کوردستانیی کورد ستەمی لێ کراوە.
ده‌شڵێت، تا ئەو کاتەی لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان کۆ نەبنەوە و دۆسیەی ئەو کەسانەی کەرکووکی ڕەسەن نین نەگوازنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان، کورد ئەنجامی سەرژمێری قەبووڵ ناکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.