سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمه ئامادەین ڕۆڵی خۆمان له هەرێمی کوردستان ببینین.
مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بەرژەوەندییەکانی وڵات و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکەکەی، دەبێ خەمی سەرەکی و بنەمای مامەڵەکردن بن لەگەڵ ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەدا.
مه‌سرور بارزانی جەختی لەوە کردووه‌ته‌وە، ئێمە ئامادەین لەمبارەیەوە، ڕۆڵی خۆمان لە هەرێمی کوردستان بگێڕین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.