Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:39

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی زاهیر عەبدوڵڵا دەکات

100%


 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی زاهیر عەبدوڵڵا کرد، لە پرسەنامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمتان ئاراستە دەکەم بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە، زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێریش بوو.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە، خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.