Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:57

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانی هونه‌رمه‌ند زاهیر عەبدوڵڵا ده‌كات

100%


سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ماته‌مینی و هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما  زاهیر عه‌بدوڵڵا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانی و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما  (زاهیر عه‌بدوڵڵا)ـم پێ گەیشت. 

زاهیر عه‌بدوڵڵا کەسایەتی و هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر و دیاری هەولێر بوو کە دڵسۆزانە خزمه‌تی شانۆ و درامای كوردی كردووە.

سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانی زاهیر عەبدوڵڵا و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ 

هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووه‌می 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.