نووسه‌ر گوڵزار فه‌ره‌ج: ره‌خنه گرتن و ره‌خنه قبوڵكردن دوو شاباڵی سه‌ركه‌وتنی نووسه‌رن به‌ره‌و لوتكه
خاتوو گوڵزار حه‌مه فه‌ره‌ج ناسراو به( گوڵزار فه‌ره‌ج) یه‌كێك له قه‌ڵه‌مه دیاریه‌كانی نێو ئه‌ده‌بی كوردی تائێستا خاوه‌نی حه‌وت كتێبه له بواری په‌خشان و ڕۆمان و تێكستی ئه‌ده‌بی و زانستی جه‌سته‌یی ..به‌به‌رده‌وامی له گۆڤار و رۆژنامه‌و سایته‌كان بابه‌ت ده‌نووسێت ئه‌ندامی لقی سلێمانی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورده ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه یه ئێمه‌ش به باشمان زانی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی له‌گه‌ڵ دا ساز بكه‌ین.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
* وه‌كو نه‌ریتێكی سه‌ره‌تای پرسیاركردن بابزانین گوڵزارخان چۆن ئاوێته‌ی جیهانی ئه‌ده‌ب و نووسین بوو؟
- به‌ری دره‌ختی فهنتازیاو ، ھه‌ندێك روداوی ڕاسته‌قینه ،وه‌ك ڕۆشنایی تكانه نێو دیده‌و ھزره‌وه ، به‌س بون بۆ ئه‌وه‌ی ببن به پردێك كه ھه‌ست و حه‌زی زاتیم بۆ نوسین له دایك ببێت ، به‌و مشتومڕانه‌ی ناو خه‌یاڵی خۆمه‌وه بونه شاخێك ھێنده بڵند كه خهرییكه زمانی لوتكه‌ی له ڕومه‌تی ئاسمان ھهڵدهسوێ ،ھه‌رنه‌بێ له‌به‌ر دیده‌ی خۆم وام لێدهنۆڕی ، كه‌بوونه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی من ، ده‌ڵێم مڕۆڤ گه‌ر ئیراده‌ی ھه‌بو ،ھه‌مو شتێكی پێده‌كرێ ، ڕۆژانێك بو ، كهكتێبێكی نوسه‌ری پێش خۆمم ده‌كه‌وته پێش چاو، به‌حه‌سره‌ته‌وه بوم ، كه‌بتوانم كتێبی خۆم له‌كتێبخانه‌كه‌ی خۆمم ببینم ، ھه‌ر ئه‌و حه‌زه بو زاده‌ی ئاواتهكانمی ھێنایه دی ، سوپاس بۆ خوا هه‌ر ئه‌و ئارهزوهم بوو بۆ نوسین وهاوڕێیه‌تی كتێب وای لێكردم رێچكه‌ی كتێب و نوسین بگرم.
* ئێوهخاوهن ئه‌زموونێكی باشی نووسینتان هه‌یه، به‌ڵام زیاترگرنگی بهپهخشانه شیعرداوه هۆكاره‌كه‌ی بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه؟
- زمان وهرگێری هۆش و ده‌روونه ، بۆ په‌خشكردنی ده‌روونی مڕۆڤه‌كان هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ دهڕبڕینك هه‌بێت بۆ وه‌ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی لهناخیهتی ، منیش هه‌ست ده‌كه‌م جوانترین نوسین و ده‌ڕبڕین ئه‌گه‌ر بكرێ به په‌خشان بنوسرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی و كاڵا پڕ به‌باڵا بێ ،ئه‌بێ ئه‌و وێنهشیعریان وهدهربخرێ كه له ناخدایه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و وشه‌سازی بۆ بكرێ هه‌ر لهپهخشاندا زیاتر په‌یامه‌كه ئه‌گات به‌خوێنه‌ر و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌بۆچونی من وایه ، نووسه‌ری دیاری كوررد برایم ئه‌حمه‌د ئه‌وه دووپات ئه‌كاته‌وه ، كاتێك له ڕۆژنامه‌ی گه‌لاوێژی ئه‌و سه‌رده‌مه جوانترین په‌خشان ئه‌نوسێ به‌ناوی به‌ره‌و ڕووناكی .
* له‌سه‌ر په‌یامی شیعر بۆچوونی شاعیران جیاوازه هه‌ندێكان ده‌ڵیت شاعیر بۆخۆی ده‌نووسێت ههندێكیتر ده‌ڵێن شیعر به‌رپرسیاره‌تییه په‌یامێكی گشتییه بۆ كۆمه‌ڵگایه،ئه‌ی تێروانینی ئێوه چۆنه؟
- خودی شیعر سازی
واتێده‌گه‌م ئه‌وه‌نده‌ی
پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه بێت ، نیو ئه‌وه‌نده
نوسین و داهێنان بێت
شاعیر ده‌بێت
شوێن هه‌ڵگر بێت و جێپێی شیعر هه‌ڵبگرێت
تا ده‌ستگیری بكات، هه‌رچوارده‌وری
شاعیر شیعره به‌ڵام چاوی
تایبه‌تی ده‌وێ
بیبینێت و بیدۆزێته‌وه
و ههڵیگرێتهوهو بیانخاته روو.
* به‌شێك له ره‌خنه‌گرانی شیعر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه تێكه‌ڵ به شیعر بوو رۆحییه‌تی شیعر ده‌مرێت له‌و باره‌یه‌وه ئێوه چی ده‌ڵێن؟
- نوسینه‌وه‌و ئیشكردن له فه‌لسه‌فه‌دا حه‌زێكی به‌رزه فڕی دیكه‌یه له نوسیندا ئه‌و كات مڕۆڤ به ودهكاری و قوڵایی ڕۆح و ناخدا ڕۆده‌چێته خواروو هه‌موو جوانیه پهنهایهكان به‌یان ده‌بن هه‌ڵبه‌ته فه‌لسفه له نێو شیعر.
* ئێوه له چ ده‌روازه‌یه‌كه‌وه له ده‌رگای شیعر ده‌ده‌ن (ده‌رگای خۆشه‌ویستی، ده‌رگای منداڵی،ده‌رگای یاده‌وه‌ری ،ده‌رگای دایك....)؟
- نوسین ده‌رون ده‌سمێ ئاسۆی
شیعر‌و نوسینم هه‌رده‌م به‌رزه
چونكه زاده‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كه به ژیانه‌وه ده‌مبه‌ستێته‌وه
له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌خشش و ئیلهامێكی خوداییه ، كه‌خودا پێی‌داوم
شیعریش چڕترین ده‌ربڕینی زمانه هه‌میشه راز‌و نیاز‌و خه‌ونه‌كانی خۆم
له‌ڕێی شیعرووشهسازییهوه ده‌ڕبریوه
كرۆك و كاكڵه‌ی نیه‌تی شاعیر
به‌خشینی ساتێك ئارامی و ئومێد‌و هیوایه ئه‌بێت به تاك، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه .
* شاعیری گه‌وره‌ی فه‌رنسی (مالارمییه) ده‌ڵێت: شیعر نهێنییه ده‌بێ خوێنه‌ر به‌دوایی كلیله‌كه‌ی بگه‌رێت ،ئێوه چی ده‌ڵێن؟
- بێگومان وایه هه‌ر نوسینێك شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مڕۆڤ نه‌گۆڕێ و كاری تێنه‌كات ئه‌و نهنوسینه نه شیعریشه
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه كه‌ده‌ڵێ خوێنه‌ر به‌دوای كلیلهكهیدا ده‌گه‌رێ ده‌بێ هزرو ئاوه‌زی به‌جۆڕێك له جۆره‌كان بگۆرێ له‌هه‌ست و بیركردنه‌وه‌یدا.
* ره‌خنه له نێوه هه‌موو كاییهكانی ژیان گرنگه ،وه‌كو نووسه‌رێك چۆنه ده‌ڕواننه ره‌خنه‌گرانی شیعر له كوردستان؟
- پێم وایه ره‌خنه گرتن و ره‌خنه قبوڵكردندوو شاباڵی سه‌ركه‌وتنی نوسه‌رن به‌ره‌و لوتكه ،و واده‌كات كه نوسه‌ر هه‌میشه به‌دوای فه‌رهه‌نگ و وشه‌سازی و خه‌یاڵ فراوانیدا وێڵ بێت و له‌و چه‌ق سازیه‌ی ده‌ربازی بكات به‌مه‌رجێ رهخنهنی دروستكه‌ر بێت نه‌ك ره‌خنه‌ی روخێنه‌ر.
* ئاستی خانمانی شاعیر له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
-پێم وایه و به‌ڕوونیش دیاره كه ژنان هه‌نگاوێكی به‌رچاوو باشییان ناوه له‌م ڕۆژگاره‌دا نه‌ك له نوسین و ئه‌ده‌بدا ، به‌ڵكو له هه‌موو بوارهكانداو به‌تایبه‌تیش له فه‌رهه‌نگ نوسینداو جێ په‌نجه‌یان دیاره و به‌باشی چوونه‌ته نێو هه‌موو بواره‌كانه‌وه.
نووسه‌ر و شاعیر گوڵزار فه‌ره‌ج: زمان وهرگێری هۆش و ده‌روونه ، بۆ په‌خشكردنی ده‌روونی مڕۆڤه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.