وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژه بهو دهكات كه به هەزاران سەربازی کۆریای باکوور هێنراونەتە بەرەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا و پێشبینی دەکات بەمزووانە بەشداریی جەنگ بکەن.
له لێدوانێكی بۆ رۆژنامهنوسان لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە راپۆرتێکی لەو جۆرەمان بەدەست نەگەیشتووە کە سەربازانى کۆریاى باکوور بەشدارییان لە شەڕدا کردبێت، بەڵام له ئێستادا زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کۆرسکن.
وتیشى، ئەو سەربازانە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون و راهێنانیشیان پێکراوە، بەوپێیەش کە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون هەمان بەرگری ئەوان دەپۆشن، پێشبینی دەکەین بەمزووانە بچنە ناو شەڕەکەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، تاقیکردنەوەی موشەکێکی نوێی بالیستی لەلایەن رووسیاوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، رێگە نەدەن رووسیا جەنگەکە فراوانتر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.