پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی11ی2024 ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بێته‌وه به به‌تۆماره‌كانی دوێنێ هه‌ینی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 24ی11ی2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەکاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو سەرەتا بە نمە باران دەست پێ دەکات لە ناوچەکانى رۆژئاواى هەرێم لە درەنگانى شەودا هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22
سلێمانی: 19
دهۆک: 21
زاخۆ: 21
هەڵەبجە: 20
کەرکوک: 21
سۆران: 18
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.