وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی سەرژمێری بەشێوەیەكی گشتی 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دراوە.
وەزارەتی كارەبا رایگەیاند "لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دراوە".
راشیگەیاند "پلانەکە لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی شارەكان جێبەجێ كراوە".
هەروەها رایگەیاند "لەم دوو رۆژەی سەرژمێری زیاتر لە 7 هەزار فەرمانبەری ئیشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.