Erbil 9°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 04:16

قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەكرێتەوە؟ كاتژمێر 10ی ئەمشەو بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە كاتژمێر 10ی ئەمشەو بڕیاری كۆتایی لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق بدرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە: تا ئێستا بڕیاری كۆتایی و یەكلایی لەسەر لابردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان نەدراوە.

بڵاویشی كردەوە: چاوەڕێی دوایین ئامار و داتاكانی وەزارەتی پلاندانان دەكەین سەبارەت بە رێژەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان.

هەروەها بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 10ی ئەمشەو بڕیاری كۆتایی لەسەر درێژكردنەوە یان كۆتاییهێنانی قەدەغەی هاتوچۆ دەدەین و رایدەگەیەنین.

پێشتر بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان و تەواوی پارێزگاكانی عێراق راگەیەنرابوو، بەگوێرەی ماوكەش ئەمشەو كاتژمێر 12 قەدەغەكە تەواو دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمشەو پێنجشەممە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان درێژكردنەوەی ماوەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی راگەیاندبوو تا ئەو كاتەی سەرجەم خێزانەكان تۆمار دەكرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.