Erbil 14°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 23:45

مۆزێك بە زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە مەزادخانەی سۆسبی لە نیۆیۆڕك، مۆزێك كە بە تێپێك بە دیوار لكێنرابوو، بە بەهای 6.2 ملیۆن دۆلار هاتە فرۆشتن.

فرۆشتنی مۆزەكە تەنیا 6 خولەكی خایاند و لە مەزادخانەی سۆسبی ركابەرییەكی توندی كڕێنی لەسەر كرا، بەڵام دواجار پیاوێكی بازرگان و دەوڵەمەندی چینی بە بڕی 6.2 ملیۆن دۆلار كڕی.

مۆزەكە لە سەدەی رابردوو لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی ماوریزۆ كاتیلان بە دیوار لكێنرابوو و ئیتر ئەمە ببووە بە شاكارێكی جیهانی.

ئەو كەسەی كڕیویەتی ناوی جەستن سوو بەڕەگەز چینییە و بازرگانێكی دیاری دراوە ئەلیكترۆنییەكانە.

ئەمە یەكەمجار نییە كەلوپەلە تایبەتەكانی هونەرمەندی ئیتاڵی ماوریزۆ كاتیلان دێتە فرۆشتن، پێشتریش لە ساڵی 2016 یەكێك لە گرانترین بەرهەمەكانی فرۆشرا كە تابلۆیەكی ئەدۆڵف هیتلەر بوو بڕی 17.2 ملیۆن دۆلاری كرد.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.