ئەحمەد داوود ئۆغلوو سیاسەتمەدار و سەرۆکی پارتی ئایندە گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان کرد لە ئەحمەد داوود ئۆغلوو سیاسەتمەدار و سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا.
بڕیارە ئەحمەد داوود ئۆغلوو و شاندی یاوەری بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024).
سبەی هەینی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەست پێ دەکات و تاکو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە بەشداری نزیکەی 124 کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاواز، بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.