Erbil 14°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 23:36

پۆلیس تەقەكەرەكانی شەوی رابردووی هەولێری دەستگیر كرد

100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتباری بەناوەکانی (ز. ح. و) و (ع. س. م) دەستگیر کرد کە شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی (20-11-2024) بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەناو شاری هەولێر لەسەر شەقامی 60 مەتری تەقەیان کردبوو.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکانمان، بۆمان دەرکەوت ئەو دوو تۆمەتبارە لەناو ئۆتۆمبلێکی جۆری (تاکسی) بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و نابەرپرسیارانە لەسەر شەقامی 60 مەتری تەقەیان کردووە و فیشەکێک بەر پەنجەرەی یەکێک لە تاوەرەکانی نیشتەجێبوون کەوتووە، بۆیە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارانی ناوبراو دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و درانە دادگا.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە هەر کەسێک لە شاری هەولێر بیەوێت ئارامیی شار تێک بدات و ئاژاوە بنێتەوە، دەدرێتە دادگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.