ئافرهتێكی خەڵکى قەزاى تەلەعفەرى سەربە پارێزگاى نەینەوا بە ناوى عەمشە لەدایکبووى ساڵى 1902وە و ئێستا تەمەنى 122 ساڵە وەک بە تەمەنترین هاووڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێریدا تۆمارکرا.
شوکریە ئەحمەد کە دانیشتووى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین-ە وەک دووەم بە تەمەنترین هاووڵاتى عێراقى لە پڕۆسەی سەرژمێری تۆمارکراوە کە لە دایکبووى ساڵى 1905 و تەمەنى 119 ساڵە.
ئافرهتێكیش له هەرێمی کوردستان کە دانیشتوى گوندى کانى کەوەى کۆن لە سنوورى قەزاى سەیدسادق بەناوى تەڵیعە لە دایکبووى ساڵى 1919 یەو تەمەنى 105 ساڵە وەک یەکێک بە تەمەنترین هاووڵاتی هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.