لە ترسی هێرشی قورسی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا، هەریەک لەوڵاتانی ئەمریکا، ئیتاڵیا، یۆنان و ئیسپانیا باڵیۆزخانەیان لە کیێڤی پایتەخت داخست و هۆشداری بە هاوڵاتیانیان دەدەن، لەكاتی هێرشدا خۆیان لە پەناگەكاندا حەشاربدەن.
وەزارەتی کاروباری کونسوڵگەریەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، باڵیۆزخانەی واشنتن لە کیێڤ لە دوێنێ چوارشەممەدا زانیاری لەسەر ئەگەری هێرشێکی ئاسمانی گەورەی پێگەیشتوە، و دەرگاکانی داخستووه، هەروەها ڕێنمایی بۆ کارمەندانی باڵیۆزخانەکە دەرچوە بۆ ئەوەی لە شوێنی خۆیدا پەناگە بگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات کە ئەگەر ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لێدرا، دەستبەجێ خۆیان پەنا بدەن.لایخۆیەوە باڵیۆزخانەی ئیتاڵیاش لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا زانیاریی لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشێکی ئاسمانی چڕ، ئەمڕۆ وەک خۆپارێزی باڵیۆزخانەی کیێڤ بەڕوی خەڵکدا داخستووه، هاوكات باڵیۆزخانەی یۆنان لە کیێڤ بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، دوێنێ چوارشەممە بەهۆی هۆکاری ئەمنی داخرا.
لەلایەكی دیكەوە کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە کەناڵی ئیفێی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە کیێڤ داخرا دوای ئەوەی زانیاری لەبارەی ئەگەری هێرشی ئاسمانی گەورە بۆ سەر شارەکە پێگەیشتوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.