نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.
محەممەد حەسسان، نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکى نێردەى ئەو رێکخراوە بۆ هاوکاریکردنى عێراق (یونامى) ستایشى سەرژمێریکردنی گشتیى دانیشتووانى کرد و گوتى، عێراقی فیدڕاڵ بە قۆناغێکى مێژووییدا تێپەڕدەبێت، ئەوەى ئەمڕۆ بینیمان هەنگاوگەلێکى گرنگن بۆ داهاتووى عێراق.
ئەو گوتانەى محەممەد حەسسان لەکاتى یاوەریکردنى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بوو بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێریى گشتیى دانیشتوان لە وەزارەتى پلاندانان،نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گوتى، ئەم سەرژمێرییە، بۆ گەشەپێدانە و پێشکەوتنى وڵاتان بەشێوەیەکى بنەڕەتى پشت بە سەرژمێرى دەبەستێت. ئەوەى ئەمڕۆ بینیمان کارێکى پیشەگەرانە بووە کە جەخت لەسەر متمانە بە پرۆسەکە و جێبەجێکردنى دەکاتەوە، بەهاوکاریی تەکنیکیی سندووقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.