ئهمڕۆ پێنجشەممە21ی11ی2024، دووەم ڕۆژی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد، جێگای باسە دوێنێ چوارشەممە، کە یەکەم ڕۆژی پرۆسەکە بوو، ڕێژەی بەشداریی دانیشتتووانی هەولێر لە پرۆسەی سەرژمێری 60%ی تێپەڕاند، هاوکات چاوەڕێ دەکرێت، ئەمڕۆ ڕێژەی بەشداریی دانیشتووان لە پرۆسەی سەرژمێریدا بگاتە100%.
لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیدا، زیاتر لە 130 بژمێر بەشدار دەبن و77پرسیاری تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دەکەن.
سەرژمێریی لە هەر وڵاتێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەو پێیەی لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت توانای مرۆیی خەڵک و توانای ماددی و ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاووڵاتییان دیاری بکرێت و حکوومەتیش بەرچاوڕوون بێت لە دارشتنەوەی پلانی ئابووری و سیاسی و مرۆیی.
ئەم سەرژمێرییە کە دەستی پێ کرد، فۆرمێکی ئەلیکترۆنی هەیە لە ڕێگەی تابلێتەوە پڕ دەکرێتەوە، کۆمەڵێک خانە لەخۆ دەگرێت وەک ناوی خۆت و کەسوکار و خێزان و هەتا دوای.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.