Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:21

سێرگی لاڤرۆڤ: وەڵامی ئەو بڕیارە دەدەینە کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات قۆڵایی ڕووسیا بکاتە ئامانج

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، مۆسکۆ وەڵامی ئەو بڕیارە دەداتەوە کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات بە ئاراستەکردنی هاژه‌كی دوور مەودای دروستکراوی ئەمریکا، قۆڵایی ڕووسیا بکاتە ئامانج.

سێرگی لاڤرۆڤ دوای بەشدارییکردنی لە لووتکەی سەرکردەکانی G20دا لە بەڕازیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئاراستەکردنی هاژه‌كی دوو مەودای ئەمریکا لەلایەن ئۆکرایناوە بۆ سەر دامەزراوەیەکی سەربازی لە ناوچەی بریانسک باشووری رۆژئاوای ڕووسیا، خواستی ڕۆژئاوا نیشان دەدات بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئۆکراینا، ژمارەیەک هاژه‌کی دوور مەودا "ATACMCی دروستکراوی ئەمریکای، ئاراستەی دامەزراوەیەکی سەربازیی لە ناوچەی بریانسک کردووە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتیشی: ئەگەر یارمەتی ئەمریکییەکان نەبێت، ئەوا ئۆکراینا ناتوانێت ئەو جۆرە مووشەکە بەکاربھێنێت.

جەختیشی لەوە کردووە کە مۆسکۆ ئەو پێشھاتە، بە قۆناغێکی نوێی جەنگی ڕۆژئاوا دژبە ڕووسیا لەقەڵەمدەدات و ئێمەش وەڵامی خۆمان دەبێت.

ھەر لەوبارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە بنەما ھەموارکراوەی ڕووسیا لەبارەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی بخوێننەوە و گوتی: هیوادارام ڕۆژئاوا، بە جیددی ھەموارکراوەكەی ڕووسیا لەبارەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی بخوێننەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.