Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 08:49

وەزارەتی تەندروستی رێنمایی بۆ رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك بۆ رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بڵاو دەكاتەوە.

وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت "‏لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:-

1‏. رۆژانی 15 تاكو 23ی 11/2024 پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن.

2.  ڕێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی ‎(140)‏ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاکو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی.

‎3.  پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێکارەکانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

4.  دانانی لێژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

5 ‏.بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

6.  لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لە سەرجەم شار و

شارۆچکەکان.

7‏. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە

دەوامی ئێشکگری.

8.  هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.

9 ‏. ئامادەباشی بۆ ئەمبوڵانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

10‏ .بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.

‎11‏ .هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

12.  نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.

13‏ .سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری

کراوەبێت.

14 ‏.سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

15‏ .تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی 24 کاتژمێری و هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست.

16 ‏.پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.