Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 09:09

ئەمشەو بارانبارین دەست پێ دەكات

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە لە ئەمشەو سێشەممەوە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باشووری عێراق باران ببارێت.

دەستەكە رایگەیاندووە، ئەمشەو لە 11 پارێزگای هەرێمی كوردستان و عێراق باران دەبارێت.

دەستەكە هەروەها ناوی ئەو پارێزگایانەشی بڵاو كردۆتەوە كە پێشبینی دەكرێت ئەمشەو بارانیان تێدا ببارێت، بریتین لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك، نەینەوا، بەسڕە، ئەنباڕ، دیالە، زیقاڕ، سەماوە و سەڵاحەدین).

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم ناسەقامگیرییەی كەشوهەوا و بارانبارینە رۆژی پێنجشەممەش بەردەوامییان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.