پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی11ی2024، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێمی كوردستان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروەها بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەی جۆراوجۆر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 20ی11ی2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.