Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:13

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق: سه‌رژمێری ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شکردنی بودجه‌ی عێراق

کوردستان TV
100%


 ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێڕاق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه‌ و پێویسته‌ هاووڵاتییان خۆیان تۆمار بكه‌ن.

جوان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی زۆر گرینگ و چاره‌نووسسازه‌، پێویسته‌ هه‌موو هاووڵاتییان به‌شداری تێدا بكه‌ن، چونكه‌ ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ زۆر بوار له‌ عێراق، بۆیە داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌ خۆ تۆماركردن و پێدانی زانیاری دروست به‌ تیمه‌كانی سه‌رژمێری.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتیشی: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری، بودجه‌ی عێڕاق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ دیاری ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كرێت.
جوان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: پێشتر كار له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌خمینیی ده‌كرا، به‌ڵام سه‌رژمێری ده‌كرێته‌ بنه‌ما، هه‌ر پارێزگا و هه‌رێمێك ژماره‌ی دانیشتوانی چه‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ دیار ده‌كرێت، پێشتر بەغدا به‌ ڕێژه‌ی جیاواز به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دیاری دەکرد، به‌ڵام دوای سه‌رژمێری به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌رژمێریی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.