یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له كه‌ركووك پێی وایه، سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه، داواش له كوردانی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
د.محه‌مه‌د خورشید، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژه بۆ تۆماركردنی خێزانه‌كان، چونكه له ڕۆژانی 20 و 21ی مانگ تۆماركردنی خه‌ڵك ئاسان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له خه‌ڵكی كه‌ركووكی خۆشه‌ویست و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ین، له هه‌ر كوێیه‌ك بن هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن سبه‌ی "ڕۆژی سێشه‌ممه" بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك و خۆیان له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری تۆمار بكه‌ن.
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له كه‌ركووك گوتی: هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركووك بۆ پێشوازی له‌و خه‌ڵكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك ده‌چنه‌وه شوێنی خۆیان بۆ سه‌رژمێری دەرگای ماڵەکانیان کراوەیە، ئێستا خانووی من له كه‌ركووك حه‌وت ماڵی تێدایه، جێگه نابێتە کێشە، كه‌ركووك ماڵی گه‌وره‌ی هه‌موومانه.
د.محه‌مه‌د خورشید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئێمه به وردی چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین، ته‌نیا مه‌ترسی ئه‌وه‌یه خه‌ڵك نه‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك ئه‌لیكترۆنی بێت، بێگومان بەشی خۆی كێشه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دواداچوونمان كردبێت ئه‌وه‌نده‌ی كێشه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه ئه‌وه‌نده ته‌كنیكی نییه.
د.محه‌مه‌د خورشید گوتیشی: سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییان ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه بۆ هه‌موومان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.