سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ رێككه‌وتنه یاساییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دوپات ده‌كاته‌وه.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌شهه‌دانی باسی لە میكانیزمه‌كانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوەکانی حكومه‌تی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان کرد، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و کێشەکانی پێشوو و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر خاڵە ناکۆکەکان لە چوارچێوەی یاسادا كه ئه‌رك و مافه ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دیاری كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی کردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مان بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی رێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک خزمەت بە هەموو عێراقییەکان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.