ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. محەمەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوهيهكگرتووهكان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد.
هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرد.
هەروەها جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.