Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 01:48

خۆتان بۆ سەرمایەكی بەهێز ئامادە بكەن

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆڵێكی سەرمای بەتین روو لە هەرێمی كوردستان بكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفرێكی زۆر ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند "بەگوێرەی پێشبینییەكان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بۆ كۆتایی مانگ، بارستە هەوایەکی بەهێزی زۆر ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە ڕوو دەکاته بەشێك لە وڵاتانی جیهان و لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان و عێراق".

راشیگەیاند "لە ماوەی شەپۆڵەكەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو روو لە دابەزین دەكەن".

هەروەها رایگەیاند "هەر لە شەپۆڵەكەدا بارانی سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەرهەیە لەو ناوچانەی تا ئێستا پەڵە نەكەوتووە، پەڵە بدات".

شارەزاكەشی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا "ناوچە شاخاوییەکانیش شەپۆڵێکی چڕی بەفربارین دەیانگرێتەوە، بەتایبەت ئەو چیایانەی بەرزییەكەیان لە سەرووی هەزار مەترەوەیە، بەفرێكی زۆرییان لێ دەبارێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.