Erbil 7°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 07:19

هاتوچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە "سەبارەت بە رۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان کە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەرێوە دەچێت، ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و گەشتیاران و هاوولاتییان دەکەینەوە کە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران :

1-  سەبارەت بە جوولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبێت و داناخرێت.

2-  سەبارەت بە چوونی هاووڵاتییانی کوردستانی و عێراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، دادەخرێت و رێگە نادرێت.

3-  سەبارەت بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی کوردستانی و عيراقى لە وڵاتی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، کراوە دەبێت و دەتوانن بگەرێنەو بۆ کوردستان.

4-  سەبارەت بە هاتنی هاوولاتییانی ئیرانی و بیانی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دادەخرێت و رێگایان پێ نادرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.