ئەمڕۆ هەینی لە ئیسپانیا ئاگر لە خانەیەكی بەساڵاچووان كەوتەوە و بەهۆیەوە 10 بەساڵاچوو گیانیان لەدەست دا.
ئاگرەكە كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە خانەی بەساڵاچووانی شارۆچكەی ڤیافرانكا دی ئیبڕۆ كەوتەوە كە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی وڵاتی ئیسپانیا.
لە كاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە 82 بەساڵاچوو لەنێو خانەكەدا بوون، بەهۆی كاتەكەی زۆربەیان لە شیرینی خەودابوون.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە دا كە لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرەكە 10 بەساڵاچوو گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.