سوپای ئیسرائیل کە لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بەردەوامە، دوێنێ چوارشهممه 13ی11ی2024 ڕایگەیاند، شەش سەربازیان لەو وڵاتە کوژراوە.
لەم بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، لە ئەنجامی پێکدادان لە گوندێکی باشووری لوبنان لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵڵا، شەش سەرباز کوژراون.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، یەکێک لە سەربازە کوژراوەکان پلەدار بووە و هەروەها سەربازێکیش لەو پێکدادانەدا بریندار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.