سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆتاهاتنی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتەوە بەغدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان هێنا و گەڕایەوە بەغدا.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەكەیدا لە هەولێر بەجیا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
دواتریش هەر لە شاری هەولێر لەگەڵ بەرپرس و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
هەر لەمیانەی ئەو گەشتەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.