وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان ناوی هەموو ئەو كەسانەی بڵاو كردەوە كە ناویان وەك بژمێر لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق گەڕاوەتەوە.
لە هەرێمی كوردستان 61 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمی بوون بە بژمێریان پڕكردبووەوە، لەو ژمارەیەش 19 هەزار كەس ناوەكانیان گەڕایەوە.
ناوە گەڕاوەكان لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و چڕیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند گەڕاوەتەوە.
جەخت لەوە كراوەتەوە كە ئەو كەسانەی ناوەکانیان گەڕاوەتەوە، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە شوێنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبوونیش لە کاتی دیاریکراو ئەوا شوێنەکانیان بە دەرچووی دیكە پڕ دەکرێتەوە.
لە هەولێر: 7487 كەس ناویان گەڕاوەتەوە
لە ئیدارە سەربەخۆی سۆران: 1180 كەس ناویان گەڕاوەتەوە
لە پارێزگای سلێمانی: 4635 كەس ناویان گەڕاوەتەوە
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: 1304 كەس ناویان گەڕاوەتەوە
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 869 كەس ناویان گەڕاوەتەوە
لە پارێزگای دهۆك: 2906 كەس ناویان گەڕاوەتەوە
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 706 كەس ناویان گەڕاوەتەوە.
لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە بەدوای ناوە گەڕاوەكان بگەڕێ:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.