به‌رپرسێكی باڵای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له ئێستادا كاری له پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوور خستەنەوەی عێراقە لە ململانێكانی ناوچەکە به‌ڵام ئێران مووشەکی بالیستیی لەسەر خاکی عێراق بەکار دەهێنێت و پێویستە ئه‌مه سنووردار بکرێت.
دەیڤید شنینگەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گژرییهكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، له ئێستادا كاری له پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوورخستەنەوەی عێراقە لە ململانێكانی ناوچەکە.
وتیشی، حكومه‌تی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه رێگه نادات ئاسمان و زه‌وی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە به‌كار بێت.
ئاشكراشی كرد، عێراق لە ڕێگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران داوای لە واشنتۆن کردووە دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی ئیسرائیل ڕازی بکات ئاسمانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە سەربازییەکانی دژی ئێران بەکار نەهێنێت. ئەوەشی خستە ڕوو، لەو بڕوایەدا نیم كه ئەم داوایه‌ی عێراق سەر بگرێت، چونكه به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانەی لە واشنتۆنەوە دێن ده‌ریده‌خه‌ن ئێران مووشەکی بالیستیی خۆی لەسەر خاکی عێراق بەکار دەهێنێت وپێویستە ئه‌مه سنووردار بکرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژانه موقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق رۆژانه به موشه‌ك و درۆن هێرش ده‌كاته سه‌ر خاكی ئیسرائیل به‌م هۆیه‌شه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیسرائیل گورزی سه‌ربازی له عێراق بوه‌شێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.