له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سەرۆک هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا زۆری دژی هاوڕەگەزخوازی قسهیكردو جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك، چەند ڕێکارێکیان له‌دژ ده‌گرێته‌به‌ر.
ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ماڵپه‌ڕی فەرمی خۆیدا لەکارنامەی ژمارە 47ی سه‌رۆكایه‌تی کە لە 20 خاڵ پێکهاتوە ئاماژەى بەوەکرد، پارە لەسەر ئەو قوتابخانانە دەبڕێت کە بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی دەکەن. هەر لەهەمان کارنامەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو پیاوانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە بۆ ژن، ڕێگایان پێ‌نادرێت بەشداریی لەوەرزشی ژناندا بکەن. جگە لەوانە، ترەمپ بانگەشەی ئەوەشیكرد، ڕێگە بەوانە نادات کە ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە لەسەربازیی ناوی خۆیان تۆماربکەن.
هەروەها لەڕووی بیمەی تەندروستیشەوە هیچ جیاوازییەک ناکرێت لەنێوان ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە له‌گه‌ڵ خەڵکی تردا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.