Erbil 6°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 21:23

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی تره‌مپ وه‌ڵامی میدیاكانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دواى ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ زاری به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند‌ ئێران پیلانی تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمارییه‌كان بۆ چل و حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا دانابوو، به‌ڵام له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌داته‌ و به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ناوی ده‌بات، ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئەو تۆمەتانەی باس لەوە دەکەن کە ئێران دەستی لە هەوڵێکی تیرۆرکردندا هەیە کە بەرپرسانی پێشوی ئەمریکا یان بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا دەکاتە ئامانج، بە تەواوی بێبنەمان.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوبارەبونەوەی ئەو بانگەشەیەی لە ئێستادا بە پیلانێکی قێزەونی بازنەکانی دژە ئێران" بۆ ئاڵۆزکردنی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران وەسف کرد.

هاوکات به‌قایی جەختی لەوەکردەوە کە ئێران هەمو ڕێگایەکی شەرعی و یاسایی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی ئێران به‌كارده‌هێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.