Erbil 9°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 21:19

نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی سەدا 70ی ئەو کەسانەی لە غەززە کوژراون ژن و منداڵن

کوردستان TV
100%


نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاویکردەوە کە نزیکەی سەدا 70ی ئەو کەسانەی لە غەززە لە ژێر بۆردومانی چڕی ئیسرائیلدایە کوژراون ژن و منداڵن و، داوای کرد لێپرسینەوە لە پێشێلکارییە مەترسییدارەکان و تاوانە دڕندەکان لە غەززە بکرێت.

نووسینگەکە ڕاپۆرتێکی لە بارەی کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی و پێشێلکارییەکانی یاسای نێودەوڵەتیی بڵاوکردەوە، کە لە نێوان تشرینی دووەمی 2023 و نیسانی 2024 لە غەززە ئەنجامدراون و بە تاوانی جەنگ دادەنرێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداری بەوە دراوە کە ڕەنگە هێرشە بەربڵاوەکان یان بەرنامە بۆداڕێژراوەکانی سەر خەڵکی مەدەنی ببنە تاوانی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتی و، ئەو هێرشانەشی بە نیازی لەناوبردنی تەواو یان بەشێکی نەتەوە، نەژاد یان ئایینێک دەکرێن ڕەنگە ببنە تاوانی جینۆساید.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان زانیارییە کەسییەکانی ئەو کەسانەی پشتڕاست کردووەتەوە کە لە ئەنجامی بۆردومان و هێرشەکانی دیکەدا لە غەززە کوژراون و، هاتووە: بۆمان دەرکەوتووە کە تا ئێستا نزیکەی سەدا 70ی ئەو کەسانەی لەو هێرشانەدا کوژراون ژن و منداڵن. ئەم دۆخە پێشێلکردنی بەرنامە بۆدارێژراوی بنەما سەرەکییەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە. نزیکەی سەدا 80ی ئەو مردنانەی پشتڕاستکراونەتەوە لە شوێنی نیشتەجێبوون یان شوێنە هاوشێوەکان کوژراون. لەوانەیش سەدا 44یان منداڵ و سەدا 26یان ژنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.