بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە و پلەكانی گەرمای ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێەوە بە ڕێژەى ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی هەروەها پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.