ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەسەر كێشەی زەویوزار، لە سنووری پارێزگای كەركووك كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە لە گوندی باوە سەر بە شارەدێی لەیلان لە سنووری پارێزگای کەرکووک بە هۆی کێشەی زەویوزار شەر و دەمەقاڵی لەنێوان چەند کەسێک دروست بوو.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی شەڕەكە کەسێک بە ناوی محەمەد سامی کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
هەروەها رایگەیاند: تەرمی کوژراوەکە گەیەنراوەتە پزشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا كە بەپێ گوتەی پۆلسی کەرکووک بکوژەكە هەڵهاتووە و لێکوڵینەوەكانیش لەسەر رووداوەكە دەستی پێ کردووە.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
وێنە: محەمەد سامی ئەو كەسەی كوژراوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.