ئێستا لە شاری هەولێر چەند داینگەیەكی مۆدێرن لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كاركردن تێیاندا تەواوبووە و بەمزووانە دەخرێنە خزمەتی منداڵانەوە.
یووسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند: بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سێ باڵەخانەی داینگە لە پڕۆژەکانی نێشتەجێبوونی هەولێر ڕادەستی ئێمە کراون و ئێمەش لە داهاتوویەکی نزیک دەیانخەینە خزمەت منداڵان.
راشیگەیاند: یەكێك لەو داینگانەی كە ئێستا كارەكانی تەواو بووە داینگەیەكی مۆدێرنە كە بە تێچووی 360 ملیۆن دینار دروستكراوە.
یووسف چاوشین هەروەها رایگەیاند: هەر لە سەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بەردەوام دەبین لە وەرگرتنەوەی باڵەخانەی داینگەکان لە پڕۆژەکانی تری نیشتەجێبوون.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد کەوا دەستکراوە بە بەدواداچوون بۆ سەرجەم داینگه و شوێنەکان تا دەستبکەن بە دروستکردنی داینگه و لە داهاتوو بخرێتە خزمەتی منداڵانی هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.