جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان، کامالا هاریس لە گوتارێکیدا بۆ لایەنگرانی ئاماژەی بە شکستی خۆی کرد لە هەڵبژاردندا و، ئەوەی خستەڕوو کە بە دۆناڵد ترەمپی گوتووە بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەسەڵات ڕادەست دەکەن.
هاریس کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێنجی تشرینی دووەمدا لە ئەمریکا شکستیهێنا، لە کەمپی زانکۆی هاوارد لە واشنتۆن، گوتارێکی پێشکەش بە لایەنگرانی کرد.
کامالا هاریس باسی لەوە کرد دانیان بە شکستیان ناوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا لە بەرامبەر ڕکابەرە کۆماریخوازەکەی ترەمپدا و، ڕایگەیاند: پێویستە دان بە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنەدا بنێین. لەگەڵ سەرۆک ترەمپدا قسەم کرد و پیرۆزباییم لێکرد بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە. هەروەها پێمگوت کە هاوکاری خۆی و تیمەکەی دەبین لە پرۆسەی ڕادەستکردنی ئەم دەسەڵاتە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەبچێت.
هاریس تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پابەندییان بۆ دەستوورە نەک ترەمپ و گوتی: دانبەوەدا دەنێم کە شکستمهێنا لەم هەڵبژاردنەدا، بەڵام دەستبەرداری ئەو خەباتە نابم کە سووتەمەنی ئەم هەڵمەتە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.