جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی لە دۆناڵد ترەمپ کرد.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و بانگهێشتنامەیەکیشی بۆ نارد تا سەردانی کۆشکی سپی بکات. کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە، جۆو بایدن ئهمڕۆ پێنجشهممه 7ی11ی2024 گوتارێکی بۆ گەلەکەی پێشکەش دەکات و باس لە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بایدن بەڵێنی ئەوەی داوە دەسەڵاتەکانی بەبێ دروستبوونی کێشە ڕادەستی ترەمپ بکات و هاوکات جەختی لەسەر گرنگی کارکردنی پێکەوەیی کردەوە لەپێناو بەرژەوەندیی گەل و وڵاتدا.لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە دوای شکستی هاریس لە هەڵبژاردن، بایدن قسەی لەگەڵدا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.