به گوێره‌ی ئامارێكی زانکۆی فلۆریدا بۆ لێکۆڵینەوە و ئامار له ماوه‌ی سێ هەفتەی پێش دەنگدانی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، نزیکەی 65 ملیۆن هاووڵاتی ئەمەریکی بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختەی سهرۆككۆماریدا کردووە.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه، بۆ بەشداریی لە دەنگدانی پێشوەختە سی و چوار ملیۆن ئەمەریکی راسته‌وخۆ چوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و31 ملیۆنیشیان لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیان داوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی پێشوەختە کەمی کردووە چونکە لە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رابردوو كه له ساڵی دووهه‌زار و بیست به‌ڕێوه‌چوو، نزیکەی 156 ملیۆن کەس بەشداریان له دەنگدانی پێشوەختەدا کردبوو.
بریاره رۆژی سێشەممە، پێنجی تشرینی دووەمی2024 هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا به‌ڕێوه‌بچێت و هاووڵاتیان چل و حه‌وته‌مه‌ین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان هەڵدەبژێرن. هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا یەكێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی جیهان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و ئابووری هەموو وڵاتانی جیهان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.