Erbil 1°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 02:40

حكوومەتی هەرێم: رۆژانی شەممە و یەكشەممە لێزمەباران دەبارێت

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پشتبەستن بە راپۆرتی بەڕێوەبەرایتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، رایدەگەیەنێت كە رۆژانی شەممە و یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان لێزمەباران دەبارێت.

حكوومەتی هەرێم لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی كردەوە "ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لێزمەبارانە".

بڵاویشی كردەوە "بۆ پاراستنی خۆتان و خێزانەكانتان، سەردانی سەیرانگە و ناوچە شاخاوییەكان مەكەن و خۆتان بپارێزن".

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشتر رایگەیاندبوو "ئێوارەى ڕۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمەپاڵەپەستۆ، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریى شەپۆڵێکى بارانبارین".

راشیگەیاندبوو "زۆرترین ڕێژەى بارانبارینەكە لە ماوەى ئەم شەپۆڵەدا دەکەوێتە ڕۆژى یەکشەممەوە، لەگەڵ بارانبارینەكەش هەورەتریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشدابوو كە لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا پلەکانى گەرما (2-5) پلە نزم دەبنەوە و خێرایی باش زیاد دەکات بۆ سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا.

جەختیشی كردبووەوە كە ڕۆژى دووشەممەش کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە، بەڵام لە رۆژى سێشەممەدا کۆتاى بە کاریگەریی شەپۆڵەكە دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.